Skip to the content

تیمێکی سەربازيی هاوپەیمانان سەردانی هێزەکانی پشتیوانيی یەکی کرد

ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ى تشرينى يه‌كه‌مى ٢٠٢٤، تیمێکی ڕاوێژکاری سەربازی بە سەرۆکایەتيی کۆڵۆنێڵ تێرۆ، جێگری فەرماندەیيی ڕاوێژکارانی ئۆپەراسیۆنەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان، سەردانی فەرماندەييی هێزەکانی پشتیوانيی یەکی کرد و لەگەڵ فەریق سیهاد بارزانی، فه‌رمانده‌ى ئه‌و هێزانه‌ کۆبوونەوە.
ئامانجی سەردانی تیمەکەی هاوپەیمانان بۆ ئاگه‌داربوونى زياتر بوو لە ڕەوشی هێزەکانی پێشمەرگە و ئاڵوگۆڕی زانیاريی سەربازی و هەماهەنگيی هاوپەیمانان و هێزەکانی پێشمەرگە.