سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە پێشوازی لە فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا کرد
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، فەریق روکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ تۆماس ڕیتەر، فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری کرد.
لەو دیدارەدا، کە لیوا روکن محەمەد سەعید، بەڕێوەبەری هەماهەنگی و پەیوەندییەکانی وەزارەت ئامادەی بوو، بەردەوامیدان بە پەیوەندییەکانی نێوان وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە و تیمی سەربازی و ڕاوێژکاریی سوپای ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان و بابەتە هاوبەشەکانی نێوانیان کە جێگەی بایەخی هەردوولایە خرانە بەر باس، پرسی چاكسازی له وهزارهت و ههنگاوهكانی ئهو پرۆسهیه و هاوكارییهكانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمهرگه، بهشێكی دیکەی گفتوگۆكانی كۆبوونهوهكه بوون.
لە کۆتاییی دیدارەکەدا، دووپات لە بەردەوامیدان بە پەیوەندییەکانی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان و عێراق کرایەوە. سەرۆکی ئەرکان خوازیاری پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان بوو، لەمبارەوە ئامادەییی وەزارەتی نیشان دا بۆ هاوکاری و هەماهەنگیی زیاتر لەگەڵ هاوپەیمانان، بە تایبەت ڕاوێژکارانی وڵاتی ئەڵمانیا، بە ئامانجی پێشخستنی تواناکان لە وەزارەتی پێشمەرگەدا.