بە ئامادەبوونی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕێوڕەسمی دەرچوونی خولی ٢٩ی پێگەیاندن لە ئەکادیمیای سەربازيی زاخۆ بەڕێوەچوو
نێچیرڤان بارزانی، سهرۆكی ههرێمی کوردستان و فهرماندهی گشتيی هێزی پێشمهرگهی كوردستان، لهمیانهی بهشداریكردنی له مهراسیمی كۆتایيی خولی ٢٩ی پێگەیاندن له کۆلێژی سەربازيی زاخۆ، گوتارێكی پێشكهش كرد و ڕایگهیاند: "پێشمەرگایەتى ئەرکێکی زۆر پیرۆزە، بەشێکى گرنگى ناسنامەى نیشتمانى و نەتەوەیيى کوردستانە، بەردەوامى کاروانێکی دوور و درێژى خەبات و تێکۆشانە بۆ پاراستنى میللەتى ئێمە و پاراستنى کوردستان، هەر لەبەر ئەوە دەرچوونى ئێوە ئەمڕۆ سەرکەوتن و کۆتا ڕێگا نیيە، نەخێر ئەمڕۆ ئەرکی ئێوە دەست پێ دەکات لەگەڵ دامودەزگاکانی حکومەتی کوردستان، ئەم ئەرکە بۆ ئێوە و بۆ ئێمە شانازیيەکى گەورەیە، کوردستان پڕیەتی لە چیرۆکى پێشمەرگایەتى و قارەمانیەتی و مێرخاسى و قوربانیدانى گەورە بۆ ئازادى و بۆ شکۆمەندى کوردستان و هیچ کاتێک خۆى بۆ دوژمن نەچەماندووە، ئەو کاتەی گەورەترین ڕێکخراوى تیرۆرستى لە جیهان دەستی بەسەر بەشێک لە خاکی عێراق و کوردستاندا گرت، پێشمەرگە بوو لە پێشەوەى شەڕ بە گیانى خۆى و خەباتى خۆى، ئەفسانەى داعشى تێکشکاند و ڕێگاى نەدا کوردستان بکەوێتە دەستى تیرۆرستان، لەمەودوا هەتا کورد و کوردستان هەبێت، پێشمەرگە هەر دەمێنێت و ئیلهامبەخش و پارێزگارى گەلى کوردستان دەبێت، پێشمەرگە هێما و سومبولى خەبات و خۆڕاگرى و بەرخودانە، لێرەدا ئێمە سەرى خۆمان دادەنوێنین بۆ خوێنى ئەو شەهیدانەی کە لەو ڕێگهیەدا خەباتیان کرد و گیانى خۆیان کردە قوربانى.
ئهمڕۆ ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ له كۆلێژی سهربازیی دووی زاخۆ، به ئامادهبوونی نێچیرڤان بارزانی، سهرۆكی ههرێمی کوردستان و فهرماندهی گشتيی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و نوێنەرانی دبلۆماسيی وڵاتان و فەریق روکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکان و فەریق سیهاد بارزانی، فەرماندەی هێزەکانی پشتيوانيی یەک و نەجات عەلی، فەرماندەیی هێزەکانی ههشتا و فەریق عهزیز وەیسی، فەرماندەی فەرماندەیيی زێرەڤانی و ژمارهیهك له ئهفسهرانی پلهباڵا و بهرپرسانی حکومی و كهسوكاری بهشداربووانی خولی ٢٩ی پێگەیاندن، ڕێوڕهسمی دهرچوونی خولی ٢٩ی پێگەیاندن لە کۆلێژی سەربازيی دووی زاخۆ بهڕێوهچوو.
لە سەرەتادا، چەند ئایەتێک لەقورئانی پیرۆز خوێندرایەوە پاشان بە دەقیقەیەک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدانی رێگای ئازادی کودستان و گوتنەوەی مارشی نیشتیمانی کوردستان مەراسیمەکە دەستی پێکرد و دواتر، لیوا نزیر عاسم ئاغا راگری کۆلێژی سەربازی زاخۆ وتەیەکی پێشکەش کرد و تیایدا گوتی: زۆر بەڕێز کاک نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەرماندەی گشتی هێزەکانی پێشمەرگە، بەڕێز سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بەڕێزان نوێنەرانی دبلۆماسی ووڵاتان، بەڕێز سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە و کەس و کاری قوتابیان بەخێرهاتنێکی گەرمتان دەکەین، ئەمڕۆ کۆلیژەکەمان سەروەریێکی تر تۆمار دەکات کە هەڵدەستین بە گێڕانی ئاهەنگی دەرچوونی قوتابیانی خولی ٢٩ ی پێگەیاندن سەر بە هەرێمی کوردستان کە ژمارەیان (٧٩٢) قوتابیە و لە ڕۆژی ٢٠٢٤/٢/١ پەیوەندییان بەم خولەوە کردووە، بۆ ماوەی نۆ مانگ لەسەر یەک بە شێوەیەکی چڕ لەسەر هەردوو ئاستی تیۆری و پراکتیکی جۆرەها مەشق و ڕاهێنانی سەربازییان بینیوە، فێری خۆڕاگری و دیسپلین و خۆنەویستی کراون بە شێوەیەک کە ببنە هەوێنی لەشکرێکی ساز و ئامادە بۆ پارێزگاری کردن لەگەل و نیشتیمانەکەیان، بەڕێزان کۆلێژی سەربازی زاخۆ بووەتە دەزگایەکی زانستی پڕ بایەخ کە هەمیشە لە پێشەنگدایە و قوتابیان لەسەرانسەری عێراق ڕوو لەم کۆلیژە دەکەن و ئامانجمان بەرەو پێشتربردنە، بە شێوەیەک کە بتوانین ڕکابەری کۆلێژە جیهانیەکان بکەین، ئەم کۆلێژە کە لەسەرەتای دامەزراندنیەوە کەلەساڵی ١٩٩٦ لەسەر فەرمانی زۆر بەڕێز جەنابی سەرۆک بارزانی دامەزرا تا ئێستا (٥٨) خولی ئەساسی و پێگەیانی سەربازیی کردووەتەوە (١٠١٠٣) قوتابی کوڕو کچ لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراقی فیدڕاڵ وەکو ئەفسەر پێگەیاندووە، ئەمانەی بەردەمتان پۆلێکی ترن ئەمڕۆ بەشانازییەوە پێشکەشی لەشکری کوردستان و نیشتیمانیان دەکەین، بەم بۆنەیەوە جوانترین پیرۆزباییمان ئاڕاستەی قوتابیانی خۆشەویست و کەس وکارییان و لەشکری کوردستان دەکەین و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوزین، لە کۆتاییدا زۆر سوپاسی جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی دەکەین بۆ هاوکاریکردنی و پاڵپشتی بەردەوامیان بۆ پێشخستنی کۆلێژەکەمان، سوپاسی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەکەین کە بەردەوام هاوکار و پشتیوانمانن، سوپاسی گشت ئەفسەر و مامۆستایانی سەربازیی کۆلیژەکەمان دەکەین کە بەشێوەیەکی دڵسۆزانە ئەرک و کارەکانیان ڕاپەڕاندووە تا خولەکەیان گەیاند بەم ئاستە بەرزە کە ئەمڕۆ بە خۆشحاڵیەوە ئاهەنگی دەرچوونیان دەگێڕین، نەمری و سەربەرزی بۆ شەهیدانی نیشتیمان بژی کورد بژی کوردستان.
لەبەردەوامی مەراسیمەکەدا، دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ دەستپێکردنی خول لەلایەن قوتابی پێشەنگ، پاش پشکنینی کوردۆسەکانی دەرچووی خولی ٢٩ لەلایەن فەرماندەی گشتی هێزەکانی پێشمەرگەوە، بەدەم ڕۆیشتنی سەربازی و چەند نمایشێکی هونەری جەنگی و نمایشی سەربازی هەمەجۆر، كه گوزارشتیان له ئاستی بهرزی مەشق و ڕاهێنانه چڕوپرەکانی پێشمهرگه له چوارچێوهی پهیڕهوكردنی بنهما زانستیه سهردهمیهكانی سهربازیی لە کۆلێژی دووی زاخۆ دهكرد، فهرمانی سهرۆكایهتی ههرێم لەلایەن مقدم ئەرشەد محمد، فەرماندەی بەتالیۆنی دوو خوێندرایەوە، تیایدا هاتووە فەرمانی هەرێمی بە ژمارە (٣٣٧) لەساڵی ٢٠٢٤ پاڵپشت بەیاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ژمارە(١)ی هەموار کراوی ساڵی ٢٠٠٥ لەبەر ڕۆشنایی نووسراوی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (٤٨٠٦) لە ٢٠٢٤/١٠/٣ بریاردا بە پێدانی پلەی ملازمی دوو بە بەشداربووانی خولی (٢٩)ی کۆلێژی سەربازی زاخۆ و جێگرکردنی پلەکانیان له خشتەی ئەیلولی ٢٠٢٤، پاشان سوێندی دەرچوون لەلایەن بەشداربووانی خوێندرایهوه.
لە دڕێژەی مەراسیمەکەدا، نێچیرڤان بارزانی سهرۆكی ههرێم و فهرماندهی گشتی هێزی پێشمهرگهی كوردستان، وتارێكی پێشكهش كردو تیایدا رایگهیاند:- دەرچووێت خۆشتڤی ئامادەبووێن هێژا ڕۆژ باش ئێوە زۆر بەخێربێن سەرچاوان، خۆشحاڵم لەگەڵ ئێوەی ڕێزدار، بەشداری دەرچوونی خولی ٢٩ی پێگەیاندنی کۆلێژی سەربازی ٢ی زاخۆ دەکەم ئەو دیمەنە بۆ ئێمە و بۆ هەموو خەڵکی کوردستان جێگەی شانازییە کە (٧٩٢) ئەفسەری گەنج خوێندنی سەربازیی و ئەکادیمی و پراکتیکی تەواودەکەن، جێگەی دەستخۆشی و سەربڵندیەکی گەورەییە دوای ئەوەی خوێندنی زانکۆتان تەواوکرد، ئێوە بە خواستی خۆتان هاتن تاوەکو خوێندنی سەربازیش کۆتایی پێبینن و ببنە ئەفسەرێکی پێشمەرگە ئەو ناونیشانە و حەزکردن و دڵسۆزی ئێوە بۆ خزمەتی کوردستان پیشان دەدات هەربژی و هەر سەرکەوتووبن، ئەوەی زیاتر جێگای خۆشحاڵیە لەناو ئەم دەرچوانەدا (٥٠) کچی کوردستان و (١٣) دەرچووی ئێزیدی و کاکەیی هەیە ئەوە ماییەی دڵخۆشی ئێمەیە، بە گەرمی و بەدڵ پیرۆزبایی لە ئێوە و لە خێزان و کەس و کاری ئێوە دەکەم کە ئەمڕۆ لەو مەراسیمە لەگەڵ ئێمە بەشدارن پیرۆزبێت لەوان و پیرۆزبێت لە ئێوە هیوادارم سەرکەوتووبن منیش لەگەڵ خێزانی ئێوە ئەمڕۆ ئەو ئاهەنگە دەکەین و پڕ بەدڵ شانازی بە ئێوەدەکەم ئەو شانازییەی کە خێزانی ئێووە بە ئێوەی دەکەن منیش لەجێی خۆم شانازی بە ئێوەدەکەم ان شاءاللە هەر سەرکەوتووبن لە ژیانی خۆتان و هیواى سەرکەوتن بۆ هەمووتان دەخوازم هیوادارم جارى داهاتوو ژمارەى ئافرەت لە خولەکە زیاتربێت.
دەرچووێت خۆشتڤی، لەرۆژى یەکەم هەتا ئەمڕۆ جێگەى شانازى و شەرەفمەندى و بەرپرسیاریەتیەکى گەورەبووە لەو رۆژەى کەناوى پێشمەرگە هەیە هەتا ئەوڕۆ باوەرى کورد و کوردستان بە دۆسیەى خۆى و بە مافى خۆى سووڕبوە و رۆژبەرۆژ سوڕتربووە پێشمەرگایەتى ئەرکێکی زۆر پیرۆزە بەشێکى گرنگى ناسنامەى نیشتیمانى و نەتەوەیى کوردستانە، بەردەوامى کاروانێکی دور و درێژى خەبات و تێکۆشانە بۆ پاراستنى میللەتى ئیمە و پاراستنى کوردستان، هەر لەبەر ئەوە دەرچوونى ئیوە ئەمڕۆ سەرکەوتن و کۆتا رێگا نیە، نەخێر ئەمڕۆ ئێووە دەست پێدەکەن، خزمەت و ئەرکى نوێى ئێوەیە لەگەڵ دام و دەزگاکانی حکومەت و کوردستان ئەم ئەرکە بۆ ئێوە و بۆ ئێمە شانازیەکى گەورەیە، بەتەواوى 9 مانگى ڕابردوو لە مەشق و ڕاهێنان و فێربوونى ئیوە ئەزموونێکی دەوڵەمەندی وەرگرت تاکو ئەمڕۆ بتوانن خزمەتى وڵاتى خۆتان بکەن و بڕوانامەى ئیووە تەنها دەسکەوتێکی ئەکادیمى نیە، پەیمانى شەرەفمەندى و سومبولى دڵسۆزى و وەفادارى و ئەمانەتێکی گەورەیە بۆ خزمەتى میللەتى خۆتان بۆ خزمەتى وڵاتى خۆتان نیشانەى ئامادەسازی ئیوەیە بۆ هەر قوربانیدانێک لەرێگاى وڵاتدا.
بەڕێزان لە چیرۆکى بزافى رزگاریخوازى گەلى کوردستان، پێشمەرگە قوربانى زۆر گەورەى داوە، هێزى پێشمەرگە رۆحى خۆراگرییە، بە خوێنى خۆیی و رۆحى خۆى بەرخودانی کرد و هەمیشە ئامادەیە پارێزگاری لە خاکى کوردستان بکات، کوردستان پڕیەتی لە چیرۆکى پێشمەرگایەتى و قارەمانیەتی و مێرخاسى و قوربانیدانى گەورە بۆ ئازادى و بۆ شکۆمەندى کوردستان و هیچ کاتێک خۆى بۆ دووژمن نەچەماندوە، ئەو کاتەی گەورەترین ڕێکخراوى تیرۆرستى لە جیهان دەستی بەسەر بەشێک لەخاکی عیراق و کوردستاندا داگرت، پێشمەرگە بوو لە پێشەوەى شەر بە گیانى خۆى و خەباتى خۆى، ئەفسانەى داعشى تێکشکاند و رێگاى نەدا کوردستان بکەویتە دەستى تیرۆرستان، لەمەودوا هەتا کورد و کوردستان هەبى پێشمەرگە هەر دەمینێت و ئیلهام بەخش و پارێزگارى گەلى کوردستان دەبێت، پێشمەرگە سومبولى خۆڕاگرى و بەرخودانە، لێرەدا ئیمە سەرى خۆمان دادەنەوێنین بۆ خوێنى ئەو شەهیدانە کە لەو رێگایەدا خەباتیان کرد و گیانى خۆیان کردە قوربانى.
بەڕێزان، من دەمەوێت سوپاس و پێزانینى هەرێمى کوردستان بگەیەنین بە هێزى هاوپەیمانى نێوودەوڵەتى، کە لەشەرى داعشدا پشتیوانى پێشمەرگەیان کرد، هاوکارى ئەوان بۆ پێشمەرگە و هەروەها هاوکارییان بۆ سووپاى عیراق، ستراتیجى و یەکلاکەرەوە بوو، نمونەیەکى زندووی گیانی هاوکارى نێوودەوڵەتى بوو بۆ بەرەنگاربونەوەى ئەو تەحەددا گەورەیەى لەرێگاى ئیمەدابوو، هەروەها گرنگە باسى هەماهەنگى و هاوکارى نێوان پێشمەرگە و سووپاى عێراق بکەین بەرامبەر تیرۆریستان بەتایبەتى هاوکارى پیکەوەیى کە هەردولا پێشمەرگە و سوپاى عێراق و هێزى حەشدى شەعبى پێکەوە کردیان، بەتایبەتى لە ناوچەى ماددەى 140 کە ئێمە پێکەوە کارمانکرد لەگەڵ سوپاى عێراق بۆ بەرقەرارکردنى ئاسایش و ئارامى، لە ئەمڕۆشدا بەو بۆنەیەوە سەرى ڕێز بۆ خوینى ئەو شەهیدانە دادەنوێنین کە گیانى خۆیان بەخت کرد، بەڕێزان لە باوەرى ئێمەدا، داعش هێشتا مەترسیەکى جددیە لەسەر ئاسایش و سەقامگیری عێراق و ناوچەکە، لەبەر ئەوە زۆر گرنگە و پێوویستە هاوکارى بەردەوام هەبێت لە نێوان سوپاى عیراق و هێزى پێشمەرگە، پێویستە ئەو هاوکارییە و تەنسیقە بەردەوامبیت و بە بیر ئێمە بێتەوە کە ئیمە پێکەوە خوێنمان داوە بۆ بەرگرى کردن لە عێراق و کوردستان، من هیوادارم ئەو هاوکارییە بەردەوامەى ئێمە هەوێنی ئاسایشی سەرتاسەرى بێت بۆ عێراق و پاشەڕۆژێکی گەش بۆ میللەتى عیراق و بۆ کوردستان و بۆ هەموو ئەو خەڵکەى لە عیراق دەژین.
بەڕێزان، پێشمەرگە بەشێکە لە سیستەمى بەرگرى عێراق و پێشمەرگە چاوەروانە عیراق ئەرکى خۆى یاسایى بەرامبەر بە پێشمەرگە جیبەجێ بکات و پشتیوان بێت بۆ پرچەککردنى پێشمەرگە، هیچ کاتێک پێشمەرگە مەترسى نیە بۆ سەر عێراق، پێشمەرگە بەرگریکارە لە مرۆڤایەتى، سوپاس و پێزانین و دەست خۆشى بۆ هێزى ئەمریکا و دۆستانى ئێمەى هاوپەیمانانى نێودەوڵەتى بۆ پشتیوانى بەردەوامیان لە پرۆسەى چاکسازى وەزارەتى کاروبارى پێشمەرگە و یەکخستن و یەکگرتنى هێزى پێشمەرگە، ئەم پرۆسەیە نەوەک ئەوەیە کە ئێمە دەمانەوێت و نەوەک ئەوەیە کە ئەوان دەیانەوێ و لەئاست چاوەڕوانی ئێمە نیە و کێشە هەیە و چاکسازی لەسەرخۆ بەڕێوەدەچێ، پێویستە ئێمە و هەموو لایەک کاری جددى بکەین بۆ ئەوەی ئەو پرۆسەیە سەربخەین، پێویستە ئێمە و دۆست و هاوپەیمانان بە جددى کاربکەین بۆ یەکگرتنى هێزى پێشمەرگە و لەم بارەیەوە پەیامی من بۆ هاوپەیمانان ئەوەیە ئێمە بەوان دەڵیین ڕاستە ئەو پرۆسەیە بە هێواشى بەرێوەدەچێ بەڵام ئیرادەیەکى جدیمان هەیە بۆ ئەوەى هێزى پێشمەرگە بکەینە هیزێکى نیشتیمانى کوردستانى و ئێمە یەک هیزمان هەبێ و یەک وەزارەتمان هەبێ و یەک سەرکردایەتیمان هەبێت بۆ پێشمەرگە،
هەنگا و بە هەنگا و هەموو ئاستەنگ و کێشەکان چارەسەربکەین و ٳن شاءاللە دەگەینە کۆتایى ئەم پرۆسەیە، ئێمە بە تەواوى پابەندین کە لەشکرێکی یەکگرتووى پێشمەرگە هەبێت و لەشکرێکی نیشتیمانى بێت و لە ژێر بەڕێوەبردن و کۆنترۆڵى حکومەتى هەریمى کوردستان و وەزارەتى پێشمەرگەدابێت،
دەرچووانى خۆشەویست، لەبیرنەکەن کۆلێژى سەربازى زاخۆ ئێوەى پەروەردەکردوە و پێی گەیاندون، تاوەکو وەک فەرماندەى زانا و پاراستنى کوردستان و دادپەروەرى مرۆڤایەتى بپارێزن پرەنسیپ و ڕەوشتى بڵندى نیشتیمان پەروەرى و قوربانیدان و دیسپلین بکەنە بنەمایەی سەرەکی و پێویستە هەمووکات لە مێشک و دڵى ئیوەدا بمێنن و هەمووکات بیر لەو پرەنسیپانە بکەنەوە، بە خوێندن و پەروەردە و فێرکردنى ئێوە لەم کۆلێژە سەربازییە بە وانەى وڵات پارێزی و دڵسۆزى ئەرکى خۆتان لەناو ڕێزى پێشمەرگایەتیدا بگێڕن و ڕۆڵێکى جیاواز نیشان بدەن و پێویستە ببنە نموونە و ئیلهام بەخشی داهاتوو بۆ پاشەرۆژێکی باشتر،
دەرچووانی خۆشەویست ڕۆڵى ئێوە تەنیا لە مەیدانى جەنگ نیە، بەڵکو ئەرکى ئیوە دەبێت گەورەتربێت بۆ بەرپابوونى جڤاکیکى ئارام، بەرپرسیاریەتی ئێوە ئەوەیە بەهاى دیموکراسیەت و مافى مرۆڤ بپارێزن و کاربکەن تاکو گرنگى ئەو بەهایە لەناو ئێرەدا زیاتر بێت، ئێووە ببنە نموونە بۆ پاراستنى دادپەروەرى و پێکەوەبوون، ئێووە بەرپرسیارن لە پاراستنی مافى هەموو هاوڵاتى هەرێمى کوردستان، ئێمە هەموومان باوەڕمان بە ئێووە هەیە کە دەتوانن بەرامبەر دەستدڕێژیکاران بووەستن و لە ئەرکى خۆتان سەربکەون تاکوو بە باشترین شێوە خزمەتى وڵاتى خۆتان بکەن لە چوارچێوەى وەزارەتى پێشمەرگەدا، هێزى نیشتیمانى کوردستانی بن و هیچکات نەبنە لایەن لە کێشە و ناکۆکى سیاسیدا.
ئامادەبووانى خۆشەویست هەر لەم کاتەدا دەربارەى ڕەوشى ئاڵۆزى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست تەئکید لەسەر هەڵوێستى هەرێمى کوردستان بکەم، ئێمە لەگەڵ ڕاوەستانى شەر و چارەسەرى ئاشتیانە داین، بۆ هەموو کێشە و گرفتەکان ئێمە بەهیچ شێویەک نامانەوێت هەرێمى کوردستان و عێراق بکەوێتە ناو ئەو ئاڵۆزییانە، دەبێت هەموو هەوڵێک بدرێت تاکو ڕەوشەکە ئاڵۆزتر نەبیت، لە کۆتاییدا سوپاس و پێزانین و دەستخۆشیەکى تایبەت بۆ مامۆستا و بەرپرسیار و بەڕێوەبەرى کۆلێژى سەربازى دووی زاخۆ، کار و خزمەت و ماندوبوونى ئێووە جێگەى رێزێکی گەورەیە، ئەرکى ئەوان پیرۆز و گرنگە بۆ باشترکردن و بەرەوپێشبردنى پێشمەرگە و بۆ پێگەیاندنى نەوەیەکى وڵات پارێز لەسەر بنەماى زانستى سەربازى و ئینتیما و خۆشەویستیان بۆ وڵات، ئەو ئەرک و خزمەتەی کە ئێووە دەیکەن بۆ کۆلێژ و ئەکادیمیاى سەربازى باشترین وەفادارییە بۆ خەبات و قوربانیدان و ڕۆڵى پێشمەرگە بۆ ئەوەى پشت راستبن و پێشە ڕۆژی پێشمەرگە باشتر بێت، سڵاو و ڕێز بۆ گیانى پاکى هەموو شەهیدان، ئەوانەى بۆ ئازادی کوردستان خەباتیان کردووە، سڵاو بۆ شەهیدانى زیندوو بۆ هەموو ئەو قارەمانانەى لە ئەرکى پاراستنى کوردستاندا برینداربوون، ئێمە بە ئەوان دەڵێین خزمەتى ئیووە و خەباتى ئێوەمان لەبەرچاوە.
قوتابیانى خۆشەویست هەر سەرکەوتووبن هیواى پاشەرۆژێکی گەشتان بۆ دەخوازم و پڕبەدڵ پیرۆزبای گەرم لە ئێووە دەکەم و سەرکەوتوبن لە ژیانى خۆتان و زۆر سوپاس.
شایانی باسه، خولی ٢٩ـەمینی پێگهیاندن كه لە كۆلێژی سهربازیی دوو له زاخۆ بەڕێوەچوو، تیایدا ٧٩٢ بەشداربوو بۆ ماوهی ٩ مانگ مهشق و راهێنانیان لهڕووی تیوری و پراكتیكی و لهبارهی زانستی سهربازیی و چهك و تهقهمهنی و هونهری جهنگ و دیسپلینی سهربازییەوە پێکراوە، لەکۆتایشدا لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە خەڵات و دیاری بهسهر باشترینهكانی خولهكهدا دابهشكرا.