Skip to the content

بەڕێوەبەری چاکسازيى وه‌زاره‌تى كاروبارى پێشمه‌رگه‌ پێشوازی لە فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا کرد

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ۱٦ی تشرينى يه‌كه‌مى ۲٠۲٤، نەبەز سەلاح سدیق، بەڕێوەبەری چاکسازيی وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ تۆماس رایتەر، فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان و مەیجەر ماتیاس، ڕاوێژکاری هێزەکانی ئەڵمانیا لە وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە كرد.
لە کۆبوونەوەیەکدا بەڕێوەبەری چاکسازيی وەزارەت، باسی لە دوایین بەرەوپێشچوونەکانی پرۆسەی چاکسازيی وەزارەتی پێشمەرگە و بەربەست و ڕێکاری پێویست بۆ باشتر بەڕێوەچوونی پرۆسەکە کرد.
لای خۆیەوە کۆڵۆنێڵ تۆماس بەرنامەی چاکسازيی وەزارەتی پێشمەرگەی بەرز نرخاند و جەختی لە گرنگيی بەردەوامبوونی پاڵپشتی و هەماهەنگيی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ وەزارەت كرده‌وه‌، بە تایبەت لە ڕووی پێدانی ڕاوێژی پێویست بە تیمی پرۆژەکانی چاکسازی.