Skip to the content

بەڕێوەبەری چاکسازیى وه‌زاره‌تى كاروبارى پێشمه‌رگه‌ سه‌ردانى كونسولى گشتيى فه‌ره‌نساى كرد

ڕۆژى سێشه‌ممه‌ ۱٥ی تشرینی یەکەمی ۲٠۲٤، نه‌به‌ز سلاح سديق، به‌ڕێوه‌به‌رى چاكسازى و تيمێكى ياوه‌رى سه‌ردانى يان برايم، كونسولى گشتيى فه‌ره‌نسايان له‌ هه‌ولێر كرد.
لەمیانی کۆبونەوەیەک له‌گه‌ڵ فێریدرێک تیراد، بەڕێوەبەری ئەنستیتۆى فه‌ره‌نسايى و به‌ ئاماده‌بوونى كۆلۆنێل ميشێل ساكوا، ڕاوێژكارى سه‌ربازيى ئه‌و وڵاته‌ له‌ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌، پلانێک داڕێژراوە بۆ بەدەستهێنانی خولێکی زمانی فەرەنسايى بۆ (۱٥) ئەفسەری وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە، کە بودجەکەی لەلایەن پاشکۆی سەربازيی وڵاتی فەرەنسا تەرخان دەکرێت.
شایەنی باسە، خولی زمانی فەرەنسايى، لە چوارچێوەی پلانی بەرنامەی ڕیفۆرمی وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگەیە، کە لەلایەن گرووپی ڕاوێژکاری سەربازيی فرەنەتەوەیيه‌وه‌ پاڵپشتی دەکرێت.