مەشق و ڕاهێنانهكانى هێزەکانی پێشمەرگە بەردەوامن
ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، لە بنکەی مەشقی پیادەی سلێمانی، کۆتایی بە خولێکی چەک هات، كه بۆ ٢٤ مامۆستای مەشقی سەربازيی بنکەکە، لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانيی ئەڵمانياوه كرابووهوه.
ئامانج له كردنهوهى ئهو خوله، ئاشناکردنی زياترى ڕاهێنەرەکانه بە چەکە نوێيهكان و لە کۆتايیشدا بڕوانامەی بەشداریکردن به بەشداربووان بهخشرا.
شايانى باسه بنکەی مەشقی پیادەی سلێمانی، یەکێکە لە بنکەکانی مەشقی وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە و ساڵانە دەیان خولی جۆراوجۆری تێدا دەکرێتەوە.