وهزيرى كاروبارى پێشمهرگه: پێویستە هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە کێوماڵکردن و تێکشکاندنی تیرۆریستان بهردهوام بن
لە چوارچێوەی سەردان و بەسەرکردنەوەكانى بۆ ناوچەی گەرمیان، وهزيرى كاروبارى پێشمهرگه ڕایگەیاند: لە ئەرکە پیرۆزەکەتان بەردەوام بن، کە پاراستنی خەڵک و خاکی کوردستانە، سەنگەرەکانتان توندوتۆڵتر و پارێزراوتر بکەن، بۆ ئەوەی تیرۆریستان هەرگیز نەتوانن زيانتان پێ بگهيهنن.
ڕۆژى دووشەممە ٣٠ـی ئەیلوولی ٢٠٢٤، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری كاروبارى پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ئەفسەرانی پلەباڵای وەزارەت، لە میانەی سەردانەکەیان بۆ گەرمیان. سهردانى بارەگه و سەنگەرە نوێیەکانی فیرقەی چواری پیادەیان کرد. لەگەڵ زاتیار حسن، فەرماندەی فیرقە و ئەندامان و ئەفسەران و پلەدارانی فیرقهكه کۆبوونەوە.
بە گرنگیيەوە باسیان لە دۆخی هێزەکانی پێشمەرگە لە سنووری فیرقەی چوار کرد. گرفت و داخوازییەکانیان لەگەڵ وەزیری پێشمەرگە تاووتوێ کرد. وەزیری پێشمەرگەش هاوکاری و پاڵپشتيی بەردەوامی وەزارەتهكهى بۆ فەرماندەی فیرقە و ئەفسەران و پێشمەرگە قارەمانەکان دووپات کردەوە. دواتر وەزیری پێشمەرگە سەردانی بارەگهی میحوەری دووی قەرەتەپە - حەمرینـی کرد و لەگەڵ مەردان چاوشین، بەرپرسی میحوەر و فەرماندە و ئەفسەرانی پلەباڵای میحوەرهكه کۆبوووە. كه دۆخی ئەمنی و چەند بابەتێکی پەیوەست بە هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە سنووری میحوەری دوو باس کران، کە لە بەرژەوەنديی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و بەرزکردنەوەی توانای سەربازيی پێشمەرگە دەبێت لەو سنوورەدا.
لە بەشێکی ديكهى سەردانەکەیدا، شۆڕش ئيسماعيل ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیانی بەسەرکردەوە و لەگەڵ جەلال شێخ نووری، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و بەرپرسانی ئیداری و ئەمنیى سنوورەدا،کۆبوونەوە و لهبارهى دۆخی ئەمنيی ناوچەکە و جموجۆڵی تیرۆریستانی داعش لە سنووری گەرمیان گفتگویان کرد.
وەزیری كاروبارى پێشمەرگە ڕایگەیاند: داعش هێشتا مەترسییەکی جددیە، بۆ ئەمەش پێویستە هێزی پێشمەرگە لەگەڵ سوپای عێراق لە کێوماڵکردن و تێکشکاندنی تیرۆریستان بهردهوام بن، بە تایبەت لەو ناوچانەی کە بۆشایيی ئەمنین.
له درێژهى سەردانەکەی، وەزیری كاروبارى پێشمەرگە بۆ بارەگا و سەنگەرەکانی لیواکانی پێنجی پیادە و لیوای نۆی پیادە و لیوای شازدهی پیادە و لیوای حهڤده بوو . وەزیری پێشمەرگە لە نزیکەوە چاودێريی دۆخی هێزی پێشمەرگە و سەنگەرەکانی کرد لەو ناوچانەدا، جەختی لە پاڵپشتی و پشتیوانيی وەزارەتی پێشمەرگە كردهوه و ڕایگەیاند: هەموو هەوڵێکمان تەنها لەپێناو زامنکردنی ماف و شایستەکانی پێشمەرگەدا بووە، هەمیشە پشتیوان و پاڵپشتيی داخوازییە ڕەواکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستانین. ئێوەش لە ئەرکە پیرۆزەکەتان بهردهوام بن، کە پاراستنی خەڵک و خاکی کوردستانە، سەنگەرەکانتان توندوتۆڵتر و پارێزراوتر بکەن، بۆ ئەوەی تیرۆریستان هەرگیز نەتوانن زيانتان پێ بگهيهنن. ئومێدی سەرکەوتن و سەربەرزیتان بۆ دەخوازم.
لە کۆتایيی سەردانەکەیدا،وەزیری پێشمەرگە و ئەفسەرانی باڵای وەزارەت بارەگهی فیرقەی دووی پیادەیان بەسەر کردەوە لەگەڵ ڕێبوار محێدین، فەرماندەی فیرقە و ئەفسەران و پلەدارانی فیرقەكه، باسیان لە بنیاتنانی فیرقەکان کرد. کە ڕۆڵی باڵایان دەبێت لە یەکخستنەوە و فەرماندەییکردنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و بنیاتنانی سوپایەکی یەکگرتووی کوردستانی، کە پارێزەری سنور و ئاڵا و خەڵکی کوردستان بێت.