Skip to the content

پشکنینی فێرکاری بۆ کەتیبەی تەمویل و نەقڵ ئەنجام درا

ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی تشرينى يه‌كه‌مى ٢٠٢٤، بەڕێوەبەرایەتيی پشکنینی گشتی (المفتشية العامة)ی وەزارەتی پێشمەرگە، پشکنینی فێرکاری بۆ کەتیبەی تەمویل و نەقڵی وەزارەتی پێشمەرگە ئەنجام دا.
پشکنینەکە لەلایەن لیژنەیەک لە بەڕێوەبەرایەتيی پشکنینی گشتيی وەزارەتی پێشمەرگە، بە سەرپەرشتيی عەمید روکن فەرهاد ڕەسوڵ و ئەندامێتی ژمارەیەک ئەفسەری پشکنەر، لە چەند بەشێکی جیاواز ئەنجام درا، تیایدا ڕێکار و ڕێنمایيی نوێیان بە تەواوی بەشەکانی کەتیبەی تەمویل و نەقڵ دا.
شایانی باسە، پرۆسەی پشکنینی فێرکاری، پشکنینی تاقیکاری و پشکنینی لەناکاو، بەردەوام دەبن و سەرجەم یەکە و دامەزراوەکانی سەر بە وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە دەگرێتەوە.