Skip to the content

پشکنینە فێرکارییەکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە بەردەوامن

ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٤، بەڕێوەبەرایەتیی پشکنینی گشتی (المفتشية العامة)ی وەزارەتی پێشمەرگە، پشکنینی فێرکاری بۆ ئینزیباتی سەربازیی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە ئەنجام دا.
پشکنینەکە لەلایەن لیژنەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی پشکنینی گشتیی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە، بە سەرپەرشتیی عەمید ڕوکن فەرهاد ڕەسوڵ و ئەندامییەتیی ژمارەیەک ئەفسەری پشکنەر، لە چەند بەشێکی جیاواز ئەنجام درا، کە ڕێکار و ڕێنماییی نوێیان بە تەواوی بەشەکانی ئینزیباتی سەربازی دا.
شایانی باسە پرۆسەی پشکنینی فێرکاری، پشکنینی تاقیکاری و پشکنینی لەناکاو، بەردەوام دەبن و سەرجەم یەکە و دامەزراوەکانی سەر بە وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە دەگرێتەوە.