بەڕێوهبەری گشتيی ڕاگەیاندن و هۆشیاری پێشوازی لە شاندێکی کونسولخانەی ئەمهریکا کرد
ڕۆژی سێشهممه ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٤، عوسمان محهمهد، بەڕێوەبەری گشتيی ڕاگەیاندن و هۆشیاريی نیشتمانی، لە بارەگای بەڕێوەبەرایەتی، پێشوازی لە شاندێکی کونسولخانەی گشتيی ئەمهریکا لە هەولێر كرد.
لە دیدارێکدا، تاووتوێی باشترکردنی پەیوەندییەکانی کونسولخانەی گشتيی ئەمهریکا و وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە کرا و باس لە دوایين هەنگاوەکانی پرۆژەی ستراتیژيی میدیا و هۆشیاری کرا. هەروەها هەماهەنگی و هاوکاريی ڕاوێژکارانی سەربازيی ئەمهریکا لە بواری میدیایی، بۆ هێزی پێشمەرگە، تەوەرێکی دیکەی دیدارەكه بوو.
ئهندامانى شاندی ميوان خۆشحاڵيی خۆیان نيشان دا و ڕایانگەیاند: هەوڵ دەدەن لە ئایيندەدا زیاتر هاوکاربن بۆ باشترکردنی کارەکان و ڕێکخستن و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانیان لەسەر ئاستی ڕاگەیاندن و هۆشیاريی نیشتمانی و دووپاتیان کردەوە کە ئەوان لە چوارچێوەی هاوپەیمانیيەتی نێودەوڵەتی هاوشان لەگەڵ پێشمەرگە، بەردەوام دەبن لە ههماهەنگی و دەیانەوێت لە ڕووی میدیاییەوە پەرە بە تواناکانی پێشمەرگە بدرێت.