خولێكى مهشق و ڕاهێنان له ليواى دووى پياده بهڕێوه چوو
لەسەر فەرمانی فەرماندەی لیوا، بەشی مەشقی لیوای دووی پیادەی وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە، خولێکی مەشق و ڕاهێنانى لەسەر چەکی مامناوەند، بۆ ژمارەیەک لە پێشمەرگەکانی بارەگای لیوا و فەوجەکان كردهوه.
شايانى باسه خولەکە ماوهى سێ هەفتەی خایاند و لەلایەن ئەفسەران و کارمەندانی شارەزاوه، سەرپەرشتی دەکرا. كه تێيدا بەشداربووان بە شێوازی تيۆری و پراکتیکی، ڕاهێنانیان وەرگرت و لەکۆتاییشدا هەڵسەنگاندن بۆ تواناى بهشداربووان کرا.