خولێکی پلاندانانى ئۆپەراسیۆن كۆتايى هات
ڕۆژى پێنجشەممە ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٤، لە بنکەی مەشقی پڵنگەکانی زێرەڤانی، خولێکی پلاندانانی ئۆپەراسیۆن، کە بۆ بيست و چوار ئەفسەری یەکە جیاوازەکانی هێزی پێشمەرگە کرابووهوە، كۆتايى هات. شايانى باسه خولەکە لەلایەن هێزەکانی ئیتاڵیاوه ڕێکخرابوو، كه ئامانج لێى بەهێزکردنی هێزی پێشمەرگە بوو لە ڕووی زانستی و جەستەییەوە.