سەرۆکی ئەرکانى وهزارهتى كاروبارى پێشمهرگه پێشوازی لە فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان کرد
ڕۆژی پێنجشهممه ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٤، عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە، به ئامادهبوونى جێگرى سهرۆكى ئهركان و ئهمين سڕى سهرۆكايهتيى ئهركان، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ راب برەندستێتر، فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری کرد.
برەودان بە زیاترکردنی هەماهەنگی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزەکانی هاوپەیمانيی نێودەوڵەتی، هاوکات دوايین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و چۆنیيەتی جێگیرکردن و ئەرکدارکردنی لیوای (٢٠)ی هاوبەش، لە ناوچەی بۆشایيی ئەمنی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق، پرۆسەی چاکسازی و بەردەوامیدان بە شەڕی دژی داعش و بەردەواميی کاری هاوبەش لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانيی نێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان خرانه بەر باس.
لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەكهدا، هەردوولا بە گرنگیيەوە تیشکیان خستە سەر پەیوەندییەکانی هێزی پێشمەرگە و هاوپەیمانيی نێودەوڵەتی، بۆ بە ئەنجامگەیاندنی بەرنامە و پلانی هاوبەش، بۆ لەناوبردنی هزری توندڕەويی داعش و گرووپە تیرۆريستیيەکان لە ناوچەکەدا.
فهرماندهى هێزهكانى هاوپهيمانان خۆشحاڵيی خۆی بە هەوڵ و هەنگاوەکانی وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە، لە پرۆسەی چاکسازيی هێزەکان نيشان دا و ئاماژەی بەوە دا هەوڵەکانی هاوپەیمانان بە ئاراستەی بەرەوپێشبردن و کارکردنی زیاتر، بۆ پرۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە بەردەوام دەبن.