وەزیری كاروبارى پێشمەرگە پێشوازی لە فەرماندەی گشتیی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان کرد
ڕۆژى دووشەممە ٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٤، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری کاروباری پێشمەرگە، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ لارس پێرسیکۆڤسکی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی ئەڵمانیا کرد، کە بە مەبهستی ماڵاوایی و کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی لە هەرێمی کوردستان، سهردانى وهزيرى كاروبارى پێشمهرگهى كردبوو.
لەو دیدارەدا، کە ڕاوێژکارانی باڵای وەزارەت ئامادەى بوون. شۆڕش ئيسماعيل بە گرنگیيەوە باسی لە دۆخی ئەمنيی ناوچەکە و عێراق و کوردستان کرد. چەند پرسێکی گرنگی وەزارەتی پێشمەرگە و ئاستەنگەکانی بەردەم پرۆسەی چاکسازیيان تاووتوێ کرد. ناوبراو سوپاسی گەل و حکومەتی ئەڵمانیای کرد، کە هەمیشە لە ڕێگەی ڕاوێژكار و دیپلۆماتکارهكانیان، هاوشان لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانان، پاڵپشت و پشتیوانی هێزی پێشمەرگەی کوردستانن، هەروەها ڕایگەیاند: راوێژکاران و دیپلۆماتکارانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان، ڕۆڵی باڵا و هەماهەنگيی زۆریان لهگهڵمان هەبووە، بە تایبەت لە پرۆسەی چاکسازی، لە چوارچێوەی هاوپەیمانيی نێودەوڵەتی.
وەزیری كاروبارى پێشمەرگە جەختی لە پێویستيی پلانی داهاتوو، بۆ کاری هاوبەشی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و تیمی سەربازيی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان كردهوه.
کۆڵۆنێڵ لارس، دوای ناساندی کۆڵۆنێڵ تۆماس ریتەر، وەک جێگرەوەی خۆی، پشتیوانيی وڵاتەکەی بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان دووپات کردەوە و هیوای خواست لە داهاتوودا بایەخی زیاتر بە پەیوەندی نێوان وڵاتەکەی و هێزی پێشمەرگەی کوردستان بدرێت، تا بتواندرێت بە هاوکاريی ئەڵمانیا و هاوپەیمانان کاریجددی بکرێت، تا هێزێکی سەربازيی بە توانا ئامادە بکرێت،تاوهكوو ڕێگرى له مهترسييهكانى ئێستا و ئايينده بكات.