گۆڕانكاری لە پۆستی جێگری ڕاگری کۆلێژی ئەرکان كرا
ڕۆژی سێشەممە ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٤، بە ئامادەبوونی ڕێبوار عه‌لی کەریم، ڕاگری کۆلێژی ئەرکان و ژمارەیەک لە فەرماندەکانی وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە، ڕزگار عه‌گید مه‌حموود، وه‌ك جێگری ڕاگری کۆلێژی ئەرکان ده‌ست به‌كار بوو. هاوکات سوپاسی موحسین خزر، جێگری پێشووی ڕاگرى كۆلێژى ئه‌ركان کرا، لە به‌رانبه‌ر ئەو خزمەتەی له ڕابردوو بە کۆلێژەکەی کردووە.