بە ئامادەبوونی بریکاری وەزارەت ڕێوڕەسمی ماڵئاوایی بۆ فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا بەڕێوە چوو
ڕۆژی ١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٤، بە ئامادەبوونی عەبدولخالق بابیری، بریکاری وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە، سیهاد بارزانی، فەرماندەی فەرماندەیيی هێزەکانی پشتیوانيی يهك و ژمارەیەک فەرماندە و ئەفسەری باڵای وەزارەت و هێزەکانی هاوپەیمانان، ڕێوڕەسمی ماڵئاواییکردن لە کۆڵۆنێڵ لارس پێرسیکۆڤسکی، فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان بەڕێوە چوو.
لە ڕێوڕەسمەکەدا، بریکاری وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە، سوپاسی فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیای کرد، لەپای ئەرک و خزمەتەکانی، کە پێشکەشى هێزەکانی پێشمەرگەی کردووە لە ڕابردوودا.
شايانى باسه هەر لە ڕێوڕەسمەکەدا، کۆڵۆنێڵ تۆماس ڕیتەر، وەک فهرماندهى نوێى هێزهكانى ئهڵمانيا له ههرێم دهست بهكار بوو.