بەڕێوهبەری گشتيی بودجە و بەرنامەکان پێشوازی لە فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا کرد
ڕۆژی سێشهممه ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٤، بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی، وەک فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان، کۆڵۆنێڵ لارس پێرسیکۆڤسکی، سەردانی وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگەی کرد، لەلایەن توانا سدیق، بەڕێوهبەری گشتيی بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاری سەربازی)يــەوە پێشوازی لێ کرا.
لە دیدارێکدا، کۆڵۆنێڵ لارس پێرسیکۆڤسکی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی ڕاگەیاند و کۆڵۆنێڵ تۆماس ڕیتەری، وەک جێگرەوە ناساند، بەم بۆنەيهوهش بەڕێوەبەری گشتيی بودجە و بەرنامەکان ستایشی ئەرک و کارەکانی ماوەی ڕابردووی فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیای کرد و هەماهەنگی و هاوکارییە بەردەوامەکانی ڕاوێژکارانی سەربازيی ئەو وڵاتەی بۆ وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە بەرز نرخاند.