فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان سهردانى هێزهكانى پشتيوانيى يهكى كرد
ڕۆژى دووشهممه ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٤، سیهاد بارزانی، فەرماندەی فەرماندەیيی هێزەکانی پشتیوانيی يهك، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ تۆماس ڕیدەر، فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری كرد.
ئامانجی سەردانەکەی فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا، تا لە نزیکەوە ئاگهدار بێت لە شێوازی بەڕێوەچوونی خولی شەشەمی بنەڕەتيی تۆپخانە (المدفعية)، کە بۆ بەشێک لە ئەفسەرانی فەرماندەیيی هێزەکانی پشتیوانيى يهك کراوەتەوە.
لای خۆیەوە سیهاد بارزانی سوپاسی هاوکاری و هەماهەنگییەکانی هێزەکانی ئەڵمانیای کرد بۆ هێزەکانی پێشمەرگە، هەروەها کۆڵۆنێڵ تۆماس ریتەر خۆشحاڵيی خۆی دەربڕی لەبارەی شێوازی گوتنەوەی وانەکان و ئەنجامدانی مەشق و ڕاهێنانەکان.