فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان بنکەی ئەسنادی سلێمانی بەسەر کردەوە
ڕۆژی دووشەممە ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٤، فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان، بنکەی ئەسنادی سلێمانی بەسەر کردەوە و لەلایەن عەمید صبار حسێن عەلی، بەرپرسی بنکە و ئەفسەرانی بنکەکەوە پێشوازی لێ کرا.
ئامانج لە سەردانەکەی ئەو فەرماندەیەی هاوپەیمانان بۆ بەدواداچوون و چاودێریکردنی قۆناغەکانی دەستبەکاربوون و شێوازی بەڕێوەچوونی کاروبارەکانی بنکەکە بوو.