لە میرەی گشتيی سهربازى كۆتايى به چەند خولێکی جیاواز هات
لە چوارچێوەی پلانی مەشقی سەربازی، بەڕێوەبەرایەتيی مەشقی سەربازيی وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە، بۆ ساڵی ٢٠٢٤، ڕۆژى پێنجشهممه ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٤، بە ئامادەبوونی ڕەفعەت عومهر، بەڕێوەبەری میرەی گشتیی سەربازی و بەڕێوەبەری مەشقی سەربازی و جێگری میرەی گشتيی سەربازی و کۆڵۆنێڵ کاڤن رایس، راوێژکاری باڵای نوسینگەی هاوکاريی ئەمنی لە کونسولخانەی ئەمهریکا و بەڕێوەبەری کۆمپانیای ئەمینۆم، کۆتایی بە چەند خولێکی جیاواز هات.
لە خولەکاندا ٦٤ ئەفسەر و پێشمەرگە بەشداربوون، تیێیدا بە شێوەیەکی زانستی مەشق و ڕاهێنانیان لە بوارە جیاجیاکان ئهنجام دا.