مەشق و ڕاهێنانەکانی هێزی پێشمەرگە بەردەوامن
بە فەرمانی فەرماندەی لیوای دووی پیادە، بەشی گەیاندنی ئهو ليوايه، لەژێر چاودێريی بەڕێوەبەرایەتيی گەیاندنی وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە، خولێکی گەیاندنی بۆ پێشمەرگەکانی بارەگای لیوا و فەوجەکانی سەر بە لیواکە كردهوه.
خولەکە تایبەت بوو بە ئامێره بێتەلەکانی ناو ئۆتۆمبیلە سەربازيیهکانی هامەر و بارجەر، ماوەی پێنج ڕۆژی خایاند، ئامانج لە کردنەوەی خولەکە زیاتر ئاشناکردنی هێزی پێشمەرگە بوو بە زانستی سەربازی.