Skip to the content

وەزیری كاروبارى پێشمەرگە پێشوازی لە تیمێکی ڕاوێژکارانی سەربازيی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کرد

ڕۆژی سێشەممە ٣ـی ئەیلوولی ٢٠٢٤، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری کاروباری پێشمەرگە، پێشوازی لە کۆلۆنێڵ جۆن فۆستەر، ڕاوێژکاری سەربازيی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان و تیمی یاوەری کرد.
وەزیری كاروبارى پێشمەرگە باسی لە دۆخی ئەمنيی ناوچەکە و هەرێمی کوردستان و پرۆسەی چاکسازی و گرفتەکانی بەرەوپێشچوونی پرۆسەکە کرد. هەروەها ڕایگەیاند: پێویستە چاکسازی بە ئەنجامی کۆتایی بگەیەنین، لەپێناو گەیشتن بە دامەزراندن و بنیاتنانی هێزێکی نیشتمانيی کوردستانی، کە پارێزەری خەڵک و خاکی کوردستان بێت. هەروەها ستایشی پاڵپشتيی بەردەوامی گەل و حکومەتی بەریتانیای کرد، لە ڕێگەی ڕاوێژکارە سەربازی و دیبلۆماتیيەکانی کە هەمیشە پشتیوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بوون، لە سەرجەم قۆناغەکاندا، بە تایبەت لە پرۆسەی چاکسازيی هێزی پێشمەرگەی کوردستان.
کۆڵۆنێڵ فۆستەر، ئامادەييی وڵاتەکەی، لە بەردەواميی پاڵپشتی و پشتیوانيی زیاتری حکومەتی هەرێمی کوردستان نيشان دا، بە تایبەت وەزارەتی پێشمەرگە و ڕایگەیاند: بنیاتنانی هێزێکی نیشتمانيی تۆکمە، پارێزگاری لە خاکی کوردستان و ناوچەکەش دەکات، لە هەر مەترسییەک لە ئێستا و ئایيندە کە ڕووبەڕووی ببێتەوە بە گرنگ و پێویستی دەزانین لەم پێناوەدا پاڵپشت و پشتیوانتان بین.