Skip to the content

وەزیری کاروباری پێشمەرگە پێشوازی لە کونسولی گشتیی ئەڵمانیا کرد

ڕۆژی دووشەممە ٢ـی ئەیلوولی ٢٠٢٤، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری کاروباری پێشمەرگە، پێشوازی لە کلاوس شترایشەر، کونسولی گشتیی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان کرد، کـە بە مەبەستی ماڵئاواییکردن سەردانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگەی کردبوو.

لەو دیدارەدا، کە عبدالخالق بابیری، بریکاری وەزارەت تێیدا ئامادەبوو. وەزیری کاروباری پێشمەرگە سوپاسی هەوڵ و هەنگاوەکانی کونسولی ئەڵمانیای کرد، لە ماوەی ئەرکەکەی لە هەرێمی کوردستان هەروەها ڕایگەیاند؛ پاڵپشتی و پشتیوانیی گەل و حکومەتی ئەڵمانیا بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە تایبەت بۆ وەزارەتی پێشمەرگە بەرز دەنرخێنین، ئومێد دەکەین پەیوەندییەکانمان بەردەوام بن و هەماهەنگیی زیاتر لە نێوانماندا دروست ببێت.

کونسولی گشتیی ئەڵمانیا ڕایگەیاند: وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە لە پرۆسەی چاکسازی و یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە هەنگاوی زۆر باشی بڕیوە.
لە کۆتاییدا، کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا پشتیوانی و هەماهەنگیی زیاتری وڵاتەکەی بۆ وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە دووپات کردەوە.