ڕاوێژکاری باڵای وەزارەتى كاروبارى پێشمهرگه پێشوازى لە فەرماندەی هێزەکانی هۆڵەندا کرد
ڕۆژى دووشهممه ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٤، بەژدار ئيسماعیل ڕهحمان، ڕاوێژکاری باڵای وەزارەتى كاروبارى پێشمهرگه، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ واڵتەر، فەرماندەی هێزەکانی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان کرد، کە بە مەبەستی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی لە هەرێمی کوردستان و ناساندنی کۆڵۆنێڵ یان شویەر، وەک جێگرەوەی، سهردانى وهزارهتى كردبوو.
ڕاوێژکاری باڵای وەزارەت سوپاسی کۆڵۆنێڵ واڵتەری کرد، کە لە ماوەی ئەرکەکەی خزمەتی هێزی پێشمەرگەی کوردستانی کردووە و بەخێرهاتنی کۆڵۆنێڵ یان شویەری کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.