Skip to the content

بەڕێوەبەرایەتیی ڕشتەکان کۆتایی بە یەکەم خولی ڕشتەی کیمیایی هێنا

لە چوارچێوەی پلانی مەشقی بەڕێوەبەرایەتیی مەشقی سەربازیی وەزارەتی پێشمەرگە و پلانی بەڕێوەبەرایەتیی ڕشتەکان سەبارەت بە کردنەوەی خولی ڕشتە جیاوازەکان بۆ ئەفسەرانی تازەپێگەیشتو و دەرچووی کۆلێژەکانی سەربازی، بە مەبەستی پەرەپێدانی ئەفسەران، ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی نیسانی ٢٠٢٥، بە ئامادەبوونی لیوا حاجی مەلا ئەمین، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی وەزارەتی پێشمەرگە، عەمید ئەحمەد سادق، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی ڕشتەکان و جێگری بەڕێوەبەری ڕشتەکان و ژمارەیەک ئەفسەری بەڕێوەبەرایەتییەکە، یەکەم خولی ڕشتەی کیمیایی بۆ ئەفسەران کۆتایی هات.
لە خولەکەدا، ژمارەیەک ئەفسەری تازەدەرچووی کۆلێژەکانی سەربازیی زاخۆ و قەڵاچۆلان بەشدار بوون، ماوەی دوو مانگ بەردەوام بوو، تێیدا بەشێوەی تیۆری و پراکتیکی مەشق و ڕاهێنانیان لەبارەی چەکە کیمیایی و ماددە کیمیاییەکان و لێکەوتە و کاریگەرییەکانیان ئەنجام دا.