سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە پێشوازی لە فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان کرد

ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٥، عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ راب براندستێتەر، فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان کرد.
لە دیدارێکدا، ئامادەکاری بۆ هەڵسەنگاندنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا گفتوگۆی لەبارەوە کرا. هەروەها بابەتە هاوبەشەکانی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و تیمی سەربازیی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان خرانە بەر باس و گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.
مەشق و ڕاهێنان پاڵپشتیی لۆجستی، پرۆسەی چاكسازی له وهزارهتی پێشمهرگه و ههنگاوهكانی ئهو پرۆسهیه و هاوكارییهكانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمهرگه، بهشێكی دیکەی گفتوگۆكانی كۆبوونهوهكه بوون.
لە کۆتاییی دیدارەکەدا، جەخت لە بەردەوامیدان بە پەیوەندییەکانی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان و عێراق کرایەوە. سەرۆکی ئەرکان خوازیاری پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان بوو، هاوکات ئامادەییی وەزارەتیشی نیشان دا لە هاوکاری و هەماهەنگیکردنی زیاتر لەگەڵ هاوپەیمانان، بە ئامانجی پێشخستنی زیاتری پرۆسەی چاکسازی و دووپاتکردنەوە لە ڕێکخستنی کارەکانی سەرکردایەتیی دەڤەر و یەکخستنەوەی هێزەکان.