فیرقەی چواری وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە ئۆپەراسیۆنێکی کێوماڵکردنی ئەنجام دا

ڕۆژی شەممە ١٢ی نیسانی ٢٠٢٥، کاتژمێر ٠٥٠٠ی بەیانی، بە سەرپەرشتیی مەردان چاوشین، لێپرسراوی میحوەری قەرەتەپە، زاتیار حەسەن، فەرماندەی فیرقەی چواری پیادە، لەژێر چاودێریی هێزەکانی هاوپەیمانان، فیرقەی ناوبراو لە سنووری چالاکیی خۆی، ئۆپەراسیۆنێکی کێوماڵکردنیان ئەنجام دا.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، کە لیواکانی ٩، ٢٢، ٣٢ی پیادە و هێزەکانی کۆماندۆ و بەشی ئۆپەراسیۆنی ئاسایشی ناوچەکە بەشدار بوون، ناوچەکانی بەنداوی باوەشاسوار، گوندەکانی بەلکەی ژوورو، بەلکەی خواروو، سنووری گوندی قۆری چای، کە گومانی هەبوونی مۆڵگە و پاشماوەی تیرۆریستانیان لێ دەکرا کێوماڵ کران، تیایدا چەند مۆڵگە و پاشماوەی تیرۆریستان خاپوور کران و کاتژمێر ١٠٣٠ کۆتایی بە ئۆپەراسیۆنەکە هات.