فەرماندەی فیرقەی یەکی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە پێشوازی لە تیمێکی ڕاوێژکارانی ئەڵمانیا کرد

ڕۆژی دووشەممە ١٤ی نیسانی ٢٠٢٥، هۆگر سەڵاحەدین، فەرماندەی فیرقەی یەکی پیادە، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ کووپەر، فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان و تیمێکی یاوەری کرد.
لە دیدارێکدا، گفتوگۆ لەبارەی دوایین بەرەوپێشچوون و گەشەسەندنەکانی کاروبارە ئیدارییەکانی فیرقەکە کرا، هەروەها باس لە کەموکوڕی و پێداویستییەکان کرا، بە مەبەستی چارەسەرکردن و دابینکردنیان، ئەمەش بۆ زیاتر بەرەوپێشچوونی کاروبارەکانی فیرقەکە.