فەرماندەی لیوای بیست و حەوتی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە لەگەڵ ئەفسەر و کارمەندە ئافرەتەکانی لیوا کۆبووەوە

ڕۆژى دووشهممه ٧ نیسانی ٢٠٢٥، عهبدوڵا هەمزۆ، فەرماندەی لیوای ٢٧ی سەر بە فیرقەی سێی پیادە، لەگەڵ ئەفسەر و کارمەندانی ئافرەتی لیواكه کۆبووەوە، تیایدا ڕۆڵی ئافرەتانی کوردی لە شۆڕشەکانی کوردستان دژی زوڵم و زۆرداری بەرز نرخاند. دواتر بە مەبهستی ڕێکخستنەوەی زياترى کاروبارەکانی هێزی ئافرەتان و ژنان لەناو بارەگا سەربازییەکانی هێزی پێشمەرگەدا چەند بابەت و ڕێنماییەکی خستەڕوو.