كۆتايى به خولێکی هۆشیاری هات كه بۆ ئەفسەرانی فیرقەی دوو كرابووهوه

لە درێژەی جێبەجێکردنی پلانی ساڵانەی خولەکانی هۆشیاری، ڕۆژانی ١٤ و ١٥ی نیسانی ٢٠٢٥، لە بارەگای فیرقەی دووی پیادە، خولێکی هۆشیاری کۆتایی هات، کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتيی هۆشیاريی نیشتمانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی ڕاگەیاندن و هۆشیاريی نیشتیمانيی وەزارەتی پێشمەرگە، بۆ ئەفسەرانی بارەگا و لیواکانی پیادەی سەر بە فیرقەكه کرابووەوە و ماوەى دوو ڕۆژ بەردەوام بوو و ژمارهيهك ئەفسەر تێيدا بەشدار بوون.
لە ماوەی خولەکەدا چوار وانەی پەیوەست بە ئەرکەکانی هۆشیاری و پرۆسەی بەرزکردنەوەی ئاستی زانیاريی ئەفسەران پێشکەش بە بەشداربووان کرا.
شایانی باسە ئەم خولانە لەناو یەکەکانی هێزەکانی پێشمەرگە بەردەوام دەبن، وەک بەشێک لە ستراتیژی بەڕێوەبەرایەتيی هۆشیاری بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و پەرەپێدانی زانیاری و پرۆسەی هۆشیاری لەنێو هێزەکانی پێشمەرگەدا.