لیوای دوازدەی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە كۆتايى به خولێکی مەشق و ڕاهێنان هێنا

ڕۆژى پێنجشهممه ١٠ی نیسانی ٢٠٢٥، لەژێر چاودێريی فەرماندەی لیوای دوازدهی پیادە، خولێکی مەشق و ڕاهێنان، لەبارەی چەکی مامناوەند کۆتایی هات.
لە خولەکەدا ژمارەیەک پێشمەرگەی کۆماندۆی لیواكه بەشدار بوون و ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام بوو، تیایدا بەشداربووان بەشێوەی تیۆری و پراکتیکی مەشق و ڕاهێنانیان لەبارەی جۆرەکانی چەکی مامناوەند ئەنجام دا.