لیوای سیی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە سیمینارێکی هۆشیاری سازکرد

ڕۆژی دووشەممە ٢١ی نیسانی ٢٠٢٥، بە ئامادەبوونی شۆڕش عومەر، فەرماندەی لیوای ٣٠ی پیادە، بەشی هۆشیاریی لیوا، سیمینارێکی هۆشیاری بۆ ئەفسەر و پێشمەرگەکانی بارەگای لیوا ئەنجام دا.
لە سیمینارەکەدا باس لە بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و خۆپاراستن لە خراپبەکارهێنانی ئەو تۆڕانە کرا، دواتر ڕێنماییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە سەبارەت بە خراپبەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و قەدەغەکردنی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی بارەگا و سەنگەرەکانی هێزەکانی پێشمەرگە ڕوون کرایەوە.
هەر لە سیمینارەکەدا باس لە یاسا بەرکارەکانی سزادان و لێپێچینەوەی تایبەت بە ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵییەکان کرا، دواتر خۆپاراستن و ڕێگریکردن لە بەکارهێنان و بازرگانیکردن بەو ماددانە بە پێویست زانرا، زیان و لێکەوتە خراپەکانی ئەو ماددانەش ڕوون کرانەوە.