Skip to the content

لە فیرقەی چواری وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە سیمینارێکی هۆشیاری بەڕێوەچوو

ڕۆژى دووشه‌ممه‌ ٧ی نیسانی ٢٠٢٥، لەژێر چاودێريی فەرماندەی فیرقە، بەشی هۆشیاریی نیشتمانی فیرقەی چواری پیادە، سیمینارێکی هۆشیاری بۆ فەوجی کۆماندۆی فیرقە بەڕێوەبرد.
لە سیمینارەکەدا، باس لە بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتیيەکان و خۆپاراستن لە خراپبەکارهێنانی ئەو تۆڕانە کرا، دواتر ڕێنماییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، سەبارەت بە خراپبەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتیيەکان و قەدەغەکردنی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی بارەگا و سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگە ڕوونکرانەوە.