لە فیرقەی یەکی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە كۆتايى به خولێکی ڕاگەیاندن و هۆشیاری هات

ڕۆژى سێشهممه ١٥ی نیسانی ٢٠٢٥، لە بارەگای فیرقەی يهكی پیادە، خولێکی ڕاگەیاندن و هۆشیاری کۆتایی هات، کە بۆ ئەفسەرانی بەشی ڕاگەیاندن و هۆشیاريی بارەگای فیرقە و لیواکانی پیادەی سەر بە فیرقەی يهكی پیادە کرابووەوە.
خولەکە ماوەی دوو ڕۆژی خایاند، ژمارەیەک ئەفسەری ڕاگەیاندن و هۆشیاريی بارەگای فیرقەی يهكی پیادە و لیواکانی پیادەی سەر بە فیرقەی يهك بەشدار بوون، كه چەند بابەتێک لەبارەی ڕاگەیاندن و هۆشیاری پێشکەش کران، لە کۆتایيی خولەکەشدا بڕوانامە بەخشرایە ئەفسەرانی بەشداربوو.