لە لیوای دوازدەی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە خولێکی مەشق و ڕاهێنان کۆتایی هات

ڕۆژى دووشهممه ١٤ی نیسانی ٢٠٢٥، بە چاودێريی فەرماندەی لیوای دوازدهی پیادە، لە بارەگای لیوا، خولێکی مەشق و ڕاهێنان لەبارەی چەکی سوک کۆتایی هات، کە بۆ پێشمەرگەکانی سریەی کۆماندۆی لیوا کرابووەوە.
خولەکە ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام بوو، ژمارهيهك پێشمەرگە تێیدا بەشدار بوون، بە شێوەی تیۆری و پراکتیکی مەشق و ڕاهێنانیان لەبارەی شێوازی کردنەوە و بەستنەوە و کرداری ڕەمیکردنیان بەو جۆرە چەکە ئەنجام دا.