Skip to the content

بە سەرپەرشتیی کونسولخانەی ئەمەریکا لە هەولێر کۆتایی بە وۆرکشۆپی پلانی لۆجستی هات

ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٥، بە سەرپەرشتیی کونسولخانەی گشتیی ئەمەریکا لە هەولێر، پەیمانگەی حکومڕانیی ئەمنیی ئەمەریکایی، لە شاری هەولێر، وۆرکشۆپێکی بۆ پێشخستن و بەرزکردنەوەی بواری لۆجستیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و ئاشناکردنی ئەفسەران بە پرۆگرام و پلانی لۆجستیی سەربازی، بەشێوەیەکی ئەکادیمی و پلانی لۆجستی و ستراتیژی بۆ هێزە سەربازییەکان و بەڕێوەبردنی کارامەیی سیستەمی لۆجستی بۆ ژمارەیەک لە ئەفسەرانی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە بەڕێوەبرد.
ئەم وۆرکشۆپە ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوامی هەبوو، ژمارەیەک لە ئەفسەرانی پلەباڵای وەزارەتی پێشمەرگە بەشدارییان تێیدا کرد، بەشداربووانی ئەم وۆرکشۆپە بەشێوەیەکی ئەکادیمی، بە بەکارهێنانی ئەو توانا و بەهرانەی لەبەردەست دان ئاشنای چۆنیەتیی دانانی ماستەرپلانی لۆجستیی سەربازی و توانای گەیاندن و پاراستنی بەردەوامی پاڵپشتییە لۆجستییەکان و باشترکردنی کارامەیی کران.
شایانی باسە بڕیارە هەر دوو مانگ جارێک ئەم جۆرە وۆرکشۆپانە بۆ هاوکاریی ئەفسەرانی هێزی پێشمەرگە لە هەرێمی کوردستان بەردەوامییان پێ بدرێت.