بەڕێوەبەرایەتيی جموجۆڵی سەربازيی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە چەند یەکەیەکی سەربازییان بەسەر کردەوە

ڕۆژانی ١٦ تاکو ٢٠ی نیسانی ٢٠٢٥، لیژنەیەک لە بەڕێوەبەرایەتيی جموجۆڵی سەربازی (حرکات)ی وەزارەتی پێشمەرگە، فیرقەی سێی پیادە، لیواکانی (٤، ٧، ٨، ١٢، ٢٦، ٢٧، ٢٩)ی پیادە و بنکەی مەشقی پیادەی ئەتروشیان بەسەر کردەوە.
ئامانج لە سەردانەکەی لیژنەی بەڕێوەبەرایەتيی جموجۆڵی سەربازی (حرکات)ی وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە، سەرژمێریکردنی تاکەکان و حاڵەتی ئامادەبوونی تاکەکانی یەکە سەربازییەکان بوو، هەر لە سەردانەکەیاندا سنووری بەرپرسیارەتيی فیرقەی سێی پیادە و لیواکانی پیادەیان دیاری کرد، هەروەها بە مەبەستی باشترکردنی شێوازی ڕایيکردنی کاروبارەکانیان، زانیاری و ڕێنمایيی پێویستیان پێ دان.