بەڕێوەبەرایەتيی ڕشتەکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە كۆتايى به یەکەم خولی ڕشتەی ئايتى هێنا

لە چوارچێوەی کاروچالاکییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و پلانی بەڕێوەبەرایەتيی ڕشتەکان، بۆ کردنەوەی خولی ڕشتە جیاوازەکان بۆ ئەفسەرانی تازەپێگەیشتوو و دەرچووی کۆلێژەکانی سەربازی، بە مەبەستی پەرەپێدانى تواناکانی ئەفسەران، ڕۆژى پێنجشهممه ٢٤ی نیسانی ٢٠٢٥، بە ئامادەبوونی هۆشمەند حەیدەر ڕەشید، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە، ئهحمهد سادق، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتيی ڕشتەکان و بەختیار خدادا، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتيی تەکنەلۆجیا و زانیاريی وەزارەت، یەکەم خولی ڕشتەی ئايتى بۆ ئەفسەران کۆتایی هات.
لە خولەکەدا ژمارەیەک ئەفسەری تازەدەرچووی کۆلێژەکانی سەربازیی زاخۆ و قەڵاچوالان بەشدار بوون، ماوەی سێ مانگ بەردەوام بوو، تێيدا بەشێوەی تیۆری و پراکتیکی وانەکانی تایبەت بە تەکنەلۆجیا، ئايتى و زانستەکانی کۆمپیوتەریان خوێند، لە کۆتاییشدا بەشداربووان بڕوانامەیان پێ بەخشرا.