Skip to the content

بەڕێوەبەرایەتيی ڕشتەکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە كۆتايى به‌ یەکەم خولی ڕشتەی ئەندازەی سەربازی هێنا

لە چوارچێوەی پلانی مەشقی بەڕێوەبەرایەتيی مەشقی سەربازيی وەزارەتی پێشمەرگە و پلانی بەڕێوەبەرایەتيی ڕشتەکان بۆ کردنەوەی خولی ڕشتە جیاوازەکان بۆ ئەفسەرانی تازەپێگەیشتووی کۆلێژەکانی سەربازی، بە مەبەستی پەرەپێدانی ئەفسەران، ڕۆژى پێنجشه‌ممه‌ ١٧ی نیسانی ٢٠٢٥، بە ئامادەبوونی ئه‌حمه‌د سادق، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتيی ڕشتەکان و فه‌رمان فه‌رهاد زراری، جێگری بەڕێوەبەری میرەی گشتی و ژمارەیەک ئەفسەری بەڕێوەبەرایەتييه‌كه‌، یەکەم خولی ڕشتەی ئەندازەی سەربازی کۆتایی هات.
لە خولەکەدا، ژمارەیەک ئەفسەری تازەدەرچووی کۆلێژەکانی سەربازيی زاخۆ و قەڵاچواڵان بەشدار بوون، ماوەی دوو مانگ بەردەوام بوو، تێیدا بەشێوەی تیۆری و پراکتیکی مەشق و ڕاهێنانیان لەبارەی ئەندازەی سەربازی ئەنجام دا. لە کۆتایيی خولەکەشدا، بەشداربووان بڕوانامەی ڕشتەی ئەندازەی سەربازییان پێ درا.