بەڕێوەبەری چاکسازيی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە پێشوازی لە شاندێکی زانکۆی "پەکین"ى چين کرد

ڕۆژى پێنجشهممه ۱۷ی نیسانی ۲٠۲٥، نەبەز سلاح سدیق، بەڕێوەبەری چاکسازی، پێشوازی لە شاندێکی زانکۆی پەکین كرد.
لە دیدارێکدا، بەڕێوەبەرایەتيی چاکسازی جەختی لە گرنگيی پرۆسەی ڕیفۆرمی وەزارەتی پێشمەرگە کردەوە و تیشکی خستە سەر میکانیزمی ئەو پرۆسەیە و گرنگيی بیرۆکەی ڕێکخستنەوەی پێشمەرگە، لە چوارچێوەی بەرنامەیەک، بە ئامانجی دروستکردنی هێزێکی نیشتمانيی یەکگرتوو.
لە لایەن خۆیانەوە شاندی زانکۆی پەکین ئامادەیيی وڵاتهكهيان نیشان دا، بۆ پێشکەشکردنی ڕاوێژ و پاڵپشتيی پێویست، بۆ سەرخستنی پرۆسەی چاکسازيی وەزارەت.