جێگری سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە پێشوازی لە شاندێکی هێزەکانی ئەڵمانیا کرد

ڕۆژى سێشهممه ١٥ی نیسانی ٢٠٢٥، هۆشمەند حەیدەر، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ کووپەر، فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری كرد.
لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەبارەی هاوکاری و هەماهەنگییەکانی هێزەکانی ئەڵمانیا بۆ هێزەکانی پێشمەرگە كرا، بە تایبەت لە ڕووی لۆجستی و دابینکردنی پێداویستیيەکانی یەکە سەربازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، لای خۆیەوە جێگری سەرۆکی ئەرکان هاوکارییەکانی سوپای ئەڵمانیای بۆ هێزەکانی پێشمەرگە بەرز نرخاند و هیوای خواست ئهم هاوكارى و ههماههنگييانه بهردهوامييان ههبێت.