زنجیرەسمینارەکانی هۆشیاریى وهزارهتى كاروبارى پێشمهرگه بەردەوامن

ڕۆژى سێشهممه ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٥، لە بارەگهی هەواڵگريی گشتيی وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتيی هۆشیاريی نیشتمانی، سمینارێک لەژێر ناوی "هۆشیاريی ئاسایشی نەتەوەیی" پێشکەش بە بەشداربووانی خولی ڕشتەکان کرا.
وانەی سمینارەکە لەلایەن عەمیدی مافپەروەر محەمەد سدیق، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتيی هۆشیاريی نیشتمانی پێشکەش کرا، کە باسی لە گرنگيی چەمکی ئاسایشی نەتەوەیی کرد و تیشکی خستە سەر کاریگەرییەکانی هۆشیاريی ئاسایشی نەتەوەیی لەناو هەر کۆمەڵگه و کیانێکدا و ئەم بوارەی بە تایبەتی لەناو هێزی پێشمەرگەی کوردستان بە ئەرکێکی سەرەکی و هەستیار وەسف کرد.
لە بەشێکی ديكهى بابەتەکەدا وانەبێژ ڕۆڵی ئەم چەمکەی لە ئەرکی سەربازی شیکردەوە و ئاماژەی بهوه دا پێویستە زۆر بە هۆشیاری و بەپێی گۆڕانکاری و پێشکەوتنەکان مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت.