سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە پێشوازی لە فەرماندەی هێزە هاوبەشەکانی ئیتاڵیا کرد

پەرەپێدان بە بواری مەشق و ڕاهێنان و پاڵپشتییە راوێژکارییەکان و باشتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئیتاڵیا ته‌وه‌ری سه‌ره‌كیی دیدارەکەی نێوان سه‌رۆكی ئه‌ركانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و فه‌رمانده‌ی هێزە هاوبه‌شه‌كانی سوپای ئیتاڵیا بوو.
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ی نیسانی ٢٠٢٥، عیسا عوزێر، سه‌رۆكی ئه‌ركانی وه‌زاره‌تی کاروباری پێشمه‌رگه، پێشوازی له جیوفانی ماریا لانۆچی، فه‌رمانده‌ی هێزه هاوبه‌شه‌كانی سوپای ئیتاڵیا و نیکۆلۆ فۆنتانا، باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق و تۆماسۆ سانسۆنی، کونسولی ئیتاڵیا لە هەولێر و شاندێكی یاوه‌ریان کرد.
له‌و دیداره‌دا؛ په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و فه‌رمانده‌ییی هێزه هاوبه‌شه‌كانی سوپای ئیتاڵیا گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا. هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر پەرەپێدانی مەشق و ڕاهێنان و پاڵپشتییە ڕاوێژکارییەکانی سوپای ئیتاڵیا بۆ هێزی پێشمەرگە و باشتركردنی هه‌ماهه‌نگییه هاوبه‌شه‌كان، به تایبه‌ت له‌سه‌ر ئاستی ڕاوێژكاری و مه‌شق و ڕاهێنان و چاکسازیی سه‌ربازی.
سه‌رۆكی ئه‌ركان خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ردانی فەریق جیۆفانی و دووپاتی کردەوە كه: وەزارەتی پێشمەرگە بە سوپاس و ڕێزەوە لە هەماهەنگییەکانی ڕاوێژکارانی ئیتاڵیا دەڕوانێت، بە تایبەت وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا، کە هەمیشە هاوکار بووە و هیوای خواست کە ئەو پەیوەندییانە لەسەر تەواوی ئاستەکان بەردەوام بن.
سەرۆکی ئەرکان ئاماژەی بەوەش دا؛ به‌دواداچوون له‌سه‌ر چۆنییه‌تیی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌ركه‌كانیان، له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌ی هێزە هاوبه‌شه‌كانه‌وه مایه‌ی پێزانینی ئێمه‌یه، به تایبه‌ت كه ئیتاڵیا وڵاتێكی گرنگی ناو هاوپه‌یمانیه‌تیی نێوده‌وڵه‌تی و شه‌ڕی دژی تیرۆرە و له ڕابردووش‌دا له بواره‌كانی دابینكردنی پێداویستییه لۆجستییه‌كانی سه‌ربازی و مه‌شق و ڕاهێنان هاوكاریی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یان كردووه، له ئێستاشدا له بواری ڕاوێژ و چاكسازیدا هاوكار و هه‌ماهه‌نگن.
پاشان، سەرۆکی ئەرکان و فەرماندەی هێزە هاوبەشەکانی سوپای ئیتاڵیا بەیەکەوە سەردانی فێرگەی مەشقی پڵنگەکانی زێرەڤانیان کرد و لەلایەن عزیز وەیسی، فەرماندەی فەرماندەییی هێزەکانی زێرەڤانییەوە پێشوازییان لێ کرا و لەو سەردانەدا، یەکەیەکی مەشقی تایبەتیان بەسەرکردەوە، کە لەلایەن ڕاوێژکارانی سەربازیی هێزەکانی ئیتاڵیا بەڕێوە دەبرێت و مەشق و ڕاهێنان بە پێشمەرگە دەکەن.
فەرماندەی هێزە هاوبەشەکانی سوپای ئیتاڵیا، سوپاسی سه‌رۆكی ئه‌ركانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی كرد بۆ هه‌ڵوێست و پێزانینیان له به‌رانبه‌ر هاوكارییه‌كانی سوپای ئیتاڵیا و به‌ڵێنیشی دا كه له بواری ڕاوێژكاری و مه‌شقیدا هاوكار ده‌بن و به‌رده‌وامی به پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هێزی پێشمەرگەی کوردستان ده‌ده‌ن.
شایانی باسه له‌سه‌ره‌تای دروستبوونی هاوپه‌یمانییه‌تیی نێوده‌وڵەتیی شه‌ڕی دژی داعش، ئیتاڵیا وه‌ك یه‌كێك له ده‌وڵه‌ته كاریگه‌ره‌كان هاوكاریی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كردووه و ئەمڕۆش فەرماندەی هێزە هاوبەشەکانی سوپای ئیتاڵیا، بەردەوامی هاوکاری و هەماهەنگییەکانیان بۆ وەزارەتی پێشمەرگە و سەرۆکی ئەرکان دووپات کردەوە.