سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە پێشوازی لە فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا كرد

ڕۆژى سێشهممه ١٥ی نیسانی ٢٠٢٥، عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ کووپەر، فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری کرد.
لە دیدارهكهدا پێشکەوتنەکانی فەرماندەیيی دەڤەر و بابەتەکانی میلاکات و ڕێکخستنەکانی کاروبارەکانیان و هاوکارییەکانی سوپای ئەڵمانیا بۆ هەردوو بنکەکانی ئەسنادی يهك و دوو خرانە بەر باس.
لە تەوەرێکی دیکەدا، بابەتە هاوبەشەکانی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و تیمی سەربازيی ئەڵمانیا لە هەرێم گفتوگۆیان لەبارەیەوە کرا، پرسی چاكسازی له وهزارهتی پێشمهرگه و هاوكارییهكانی تیمی ڕاوێژکارانی سوپای ئەڵمانیا بۆ کەرتی تەندروستی لە وەزارەتی پێشمەرگە، بهشێكی ديكهى گفتوگۆكانی ناو كۆبوونهوهكه بوون.