سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە پێشوازی لە فەرماندەی هێزەکانی هۆڵەندا کرد

ڕۆژى سێشهممه ١٥ی نیسانی ٢٠٢٥، عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ یان، فەرماندەی هێزەکانی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان کرد، کە بە مەبەستی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی لە هەرێمی کوردستان و ناساندنی کۆڵۆنێڵ لیندا، وەک جێگرەوەی لە هەرێمی کوردستان سەردانی وەزارەتی کردبوو.
لە کۆبوونەوەیەکەدا، کە هۆشمەند حهیدەر ڕەشید، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە ئامادەی بوو، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، سوپاسی ناوبراوى کرد، کە لە ماوەی ئەرکەکەی خزمەتی هێزی پێشمەرگەی کوردستانی کردووە، هەروەها بەخێرهاتنی کۆڵۆنێڵ (لیندا) ی کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا تیشک خرایە سهر پرۆژەی یەکخستنى یەکەی ژمێریاری بۆ هێزی پێشمەرگە و گشتگیرکردنی ئەم پرۆژەیە بۆ تەواوی هێزی پێشمەرگەی کوردستان.