Skip to the content

سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە پێشوازی لە پاشکۆی سەربازیی باڵیۆزخانەی ئیتاڵیا کرد

ڕۆژی دووشەممە ۷ی نیسانی ۲٠۲٥، عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ دۆمینیکۆ سیمۆن، پاشکۆی سەربازی لە باڵیۆزخانەی ئیتاڵیا لە عێراق و کۆڵۆنێڵ ئانتۆنیلۆ ئاندریاتوڵا، فەرماندەی هێزەکانی ئەو وڵاتە لە هەرێمی کوردستان و تیمێکی یاوەری کرد.
لە کۆبوونەوەیەکدا، گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندی و هەماهەنگییەکانی نێوان هەردوولا کرا، بۆ ئەمەش جەختیان لە بەرەوپێشبردنی زیاتر و باشترکردنی پەیوەندییەکان و بەردەوامیی هەماهەنگی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و سوپای ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستان کرایەوە.
هەروەها باس لە هاوکاری و هەماهەنگییەکانی ڕاوێژکارانی سەربازیی هێزەکانی ئیتاڵیا بۆ هێزەکانی پێشمەرگە، بە تایبەت لە بواری مەشق و ڕاهێنانەکان کرا. هەروەها تیشک خرایە سەر ئەو خولە سەربازییانەی کە لە وڵاتی ئیتاڵیا بۆ ئەفسەران و کارمەندانی وەزارەتی پێشمەرگە بەڕێوە دەچن.