Skip to the content

فەرماندەی بنکەی مەشقی پیادەی دهۆک پێشوازی لە دوو تیمی هاوپەیمانان کرد

ڕۆژى سێشه‌ممه‌ ٨ی نیسان ۲٠۲٥، شڤان عه‌بدولقادر، فەرماندەی بنکەی مەشقی پیادەی دهۆک، بە جیا پێشوازی لە هەر یەکە لە کۆڵۆنێڵ دۆمینیکۆ سیمۆن، پاشکۆی سەربازیی باڵیۆزخانەی ئیتاڵیا لە عێراق و کۆڵۆنێڵ کووپەر، فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان و تیمێکی یاوەری کرد.
لە دوو کۆبوونەوەی جیادا گفتوگۆ کرا لەبارەی پەیوەندی و هەماهەنگییەکانی نێوانیان، بۆ ئەمەش جەخت لە بەرەوپێشبردن و باشترکردنی پەیوەندییەکان و بەردەواميی هەماهەنگی نێوان بنکەی مەشقی پیادەی دهۆک و ڕاوێژکارانی سەربازيی هێزەکانی ئیتاڵیا و ئەڵمانیا كرايه‌وه‌، بە تایبەت لە بواری مەشق و ڕاهێنانه‌كاندا، هەروەها گفتوگۆ لەبارەی ئەو خولە سەربازییانە كرا کە لە دەرەوەی وڵات بۆ ئەفسەران و کارمەندانی وەزارەتی پێشمەرگە دەکرێنەوە، پاشان فەرماندەی بنکەی مەشقی دهۆک هاوشان لەگەڵ فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا و پاشکۆی سەربازيی باڵیۆزخانەی ئیتاڵیا بە شێوەی مەیدانی بەشەکانی بنکە و هۆڵەکانی خوێندن و مەیدانی مەشق و ڕاهێنانەکانی بنکەی مەشقیان بەسەر کردەوە و لە نزیکەوە بینەری شێوازی مەشق و ڕاهێنانی هێزی پێشمەرگە بوون.