فەرماندەی فیرقەی یەکی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە لیوای هەژدەی پیادەی بەسەر کردەوە

ڕۆژى سێشهممه ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٥، هۆگر سهلاحهدين، فەرماندەی فيرقەی يهكی پیادە، جیگری فەرماندەی فيرقە، سەرۆکئەرکانی فيرقە و ژمارەیەک لە ئەفسەران، لیوای ههژدهی پیادەیان بەسەر کردەوە.
ئامانج لە بەسەرکردنەوەی لیواكه، بۆ لەنزیکەوە ئاگاداربوون بوو لە بارودۆخی پێشمەرگەکان و ئاستی توندوتۆڵی سەنگەرەکان، دواتر بەشێوەی مەیدانی هەموو بارەگای لیوا و فەوجەکان و سەرجەم سەنگەرەکانی لیوای ١٨ی پیادە بەسەر کرانەوە و کەموکوڕی و پێویستیيەکانی لیوا و فەوجەکان هەڵسەنگێندران، پاشان بڕیار درا کەموکوڕییەکان چارەسەر بکرێن و پێداویستيیە سەربازییەکانیان بە زووترین کات دابین بکرێن.