Skip to the content

فەرماندەی هێزەکانی پشتیوانيی یەک پێشوازی لە بەرپرسی دەستەی ڕاوێژکارانی هاوپەیمانان کرد

ڕۆژى سێشه‌ممه‌ ٨ی نیسانی ٢٠٢٥، سیھاد بارزانی، فەرماندەی فەرماندەیيی ھێزەکانی پشتیوانيی يه‌ك، پێشوازی لە کۆڵۆنێل باس براست، بەرپرسی دەستەی ڕاوێژکارانی هاوپەیمانان بۆ کاروباری ئۆپەراسیۆن لە هەرێمی کوردستان و تیمێکی یاوەری کرد.
لە دیدارێکدا؛ گفتوگۆ لەبارەی هاوکاری و هەماهەنگيی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە كرا، بە تایبەت لەڕووی ڕاوێژکاری و لۆجستی و مەشق و ڕاهێنانەکانەوە، لای خۆیەوە فەرماندەی هێزەکانی پشتیوانيی يه‌ك هاوکاريی هێزەکانی هاوپەیمانانی بەرز نرخاند و بەردەواميی هاوکارییەکانی بە پێویست زانيی.