فەرماندەی هێزەکانی پشتیوانیی یەک پێشوازی لە فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان کرد

ڕۆژی سێشەممە ٢٢ـی نیسانی ٢٠٢٥، سیهاد بارزانی، فەرماندەی فەرماندەییی هێزەکانی پشتیوانیی یەک، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ راب برەندستێتر، فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری کرد.
لە دیدارێکدا گفتوگۆیان لەبارەی هاوکاری و هەماهەنگییەکانی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە کرد، لە ڕووی مەشق و لۆجستییەوە.
لای خۆیەوە فەرماندەی هێزەکانی پشتیوانیی یەک سوپاسی هاوکارییەکانی هاوپەیمانانی کرد و بەردەوامی هاوکاری و هەماهەنگییەکانی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە بە گرنگ و پێویست زانی.